١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٨
گفتوگۆی بەرپرسانی کوردستانی سووریا و دیمەشق بێ ئەنجام بووە

ئیلهام ئەحمەد لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دانوستانی نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی دیمەشق، ئەو گفتوگۆیانەی بێ ئەنجام وەسف کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا وتی: دۆخی قەیراناوی سووریا بەردەوامە

وتیشی: هەموومان بینیمان کە دانوستانی ئاستانە و ژێنێف هیچ ئەنجامێکی ئەرێنیی نەبووە، چونکوو بە بەشداری نوێنەرە ڕاستەقینەکانی خەڵک بەڕێوە نەچووە.

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا ڕاشیگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی سووریا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی کوردستانی سووریا سەرەڕای ناوبژیوانی ڕووسیا، بێ ئەنجام بووە.

ئیلهام ئەحمەد لەو بارەوە وتی: هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دانوستانەکان پاگەندەگەلێک لەسەر ئەوەی کە ئەو دانواستانە دەبێتە هۆی دابەش بوونی سووریا و عەرەبەکان لێی بێبەری دەبن، هاتە ئاراوە کە هیچ وا نەبووە و ناڕاستە.

342/